هەولێر یادی فوئاد ئەحمەد و شەماڵ سائیب و تەحسین تەها دەکاتەوە

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بە ئامادەبوونی خانەوادەی (فوئاد ئەحمەد و، شەماڵ سائیب و، تەحسین تەها) لە هۆڵی ڕۆشنبیری لەسەر ڕێگای کەرکوک، یادی ئەو سێ گەورە هونەرمەندە بکاتەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری دێتە نمایش کردن کە (سەلام باپیر و، سەردار قادر و، لانە ڕەفیق) ئامادەیان کردووە و باس لە ژیان و کار و بەرهەمی کەڵە هونەرمەندەکان دەکات.
پاشان زنجیرە وتارێک دەربارەی ئەو هونەرمەندانە و یادگارییەکانیان دەخوێندرێتەوە و خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە خانەوادەکانیان.

ھەواڵی زیاتر