رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2022.11.27 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵاتیان تاوتوێ كرد و جەختیان لە پێویستیی و گرنگیی هاریكاری هاوبەشی هێز و لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی سەختییەكان و پشتگیری لە حكوومەتی نوێی فیدراڵی بۆ سەرخستنی كارنامەكەی كردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەك لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی عەزم ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە گیانی پێكەوەیی و هاووڵاتیبوون و كاركردنی هەموو لایەنەكان وەك تیمێك، كردەوە.