وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، شهقامی گهزنه تا شهقامی 120 مهتری ههولێر دهكرێته دووساید.
ئهمڕۆ یهكشهممه 27/11/2022، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، “ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین و شەقامەكە دەكرێتە دووساید و قەرەباڵغی لەو شوێنە نامێنێت.”
سەبارەت بە هەوڵەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتە، ساسان عەونی، ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە 3 كیلۆمەتر دەبێت و تاوەكوو ئێستا تەواو نەكراوە، ماوەی چەند مانگێكە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كاری دیزاینكردن و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان دەكەن، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو فراوانكردنەی كە ئەو پارچەیەی شەقامەكە بەخۆیەوەی دەبینێت.
لەبارەی گرنگی پرۆژەكە، ساسان عەونی گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەو 3 كیلۆمەترەی شەقامەكە، تەواوی ڕێگەی 120مەتری تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.