سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمشەو شەپۆلی باران بارین روو لە لاوازی دەکات

بە گوێرەی دوایین پێشبینییەکان، کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی کە ئێستا ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەندێک کات لێزمە بارانیشی لەگەڵ دا دەبێت و کاریگەرییەکانیشی وردە وردە ئەمشەو بەرەولاوازی دەچێت.

بەپێی پێشبینییەکان سنوری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگاکە زۆرترین بارانی تێدا دەبارێت لە چاو ناوچەکانی دیکە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی باران بارین بەمشێوەیە بووە.

پارێزگای هەولێر:

هەولێر ١٨.٨، پیرمام ٣٥.٨، شەمامک ٢٣.٣، خەبات ٩.٨،  شەقڵاوە  ٤٦.٥، حاجی ئۆمەران ٢٩.٤ و سۆران ٣٢ ملم بووە.

پارێزگای دهۆک:

دهۆک ١٢.٦، زاخۆ ٢٦.٥، ئاکرێ ٢١.٠، بامەڕنێ ٢٠.٤، کانی ماسی ١٦.٠ و مانگیش ١٤.٨ ملم بووە.

پارێزگای سلێمانی:

سلێمانی ٢١.٨، چەمچەماڵ ٥٤ ، دوکان ٤٩.٢ ، هەڵشۆ ٣٩ ، بازیان ٥٢ و دەربەند ٩.٢ دەبێت.

پارێزگای کەرکووک:

کەرکووک ٤٠.٥، دوس ٣٢.٥ ، کەلار ٢٠.٨، خانەقین ٢٠.٩ و مەیدان ٩.٤ ملم بووە.

لە هەڵەبجەش ٦.٨ ملم باران باریوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢