ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه جووڵه و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له ماوه‌ی رابردوودا، گومانی زۆری دروست كردووه و ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه، كە باری ده‌روونی خراپ ده‌بینرێت و به‌شێكی زۆری ئەم بارەش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، كه چۆن دۆسیەی هاوكار جاف له بیری خه‌ڵك بباته‌وه و په‌رده‌پۆشی بكات.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ”مادام كردەوەی تیرۆركردنی هاوكار جاف له هه‌ولێر كراوه و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌بێ شه‌رمانه ئه‌نجامیان داوه، ده‌بێت بافڵ تاڵه‌بانی بكه‌رانی ئه‌و دۆسیەیه راده‌ستی دادگا بكات و داڵده‌ی خه‌ڵكێك نه‌دات كه كاری تیرۆرستی له هه‌ولێر ده‌كەن.“
جەختیشی كردەوە كە پاش ئەوەی یەكێتی زانیویەتی كردەوە تیرۆریستییەكەیان ئاشكرا بووە، ”خۆیان هەراسان كردووه و تەنانەت خۆیان خستووه‌ته‌وه ناو حاڵه‌تێكی ده‌روونیی خراپ، ئه‌وان باكیان به گیانی خه‌ڵك نه‌بێت و خه‌ڵك تیرۆر بكه‌ن، ئیتر بۆ ده‌بێت ئه‌م ئاڵۆزی و هەراسانییه له كوردستان دروست بكه‌ن؟“
گوتیشی: ”بافڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسیاره له‌و دۆسیەیە و راده‌ستكردنی بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه، خۆیشی ئێستا چوه‌ته حاڵه‌تێكی ده‌روونیی خراپه‌وه، چونكه باش ده‌زانێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له شه‌هیدكردنی موراد كانی كورده‌یی باشتر نابێت، كه ئێستا هه‌موو پاش ئەوەی هەموو ڕێگەیەكیان گرتە بەر، هەر بۆیان په‌رده‌پۆش نەكراوە، دڵنیابن له‌وه‌ی كه به شاردنه‌وه‌ی بكه‌رانی تیرۆركردنی عەقی هاوكار جافیش، باجی زیاتر دەدەن و بۆیان پەردەپۆش ناكرێ.“
ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خسته روو: ”بافڵ تاڵه‌بانی به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونییه‌وه، په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه گوێی لێی نییه چی رووده‌دات، تەنیا ئامانجی ئەوەیە رێگا نه‌دات كە تۆمەتبارانی تاوانی تیرۆركردنی هاوكار جاف راده‌ست بكرێن.“
شوان كه‌ریم زراری، راشیگەیاند: ”ئەفسەرێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەلایەن یەكێتییەوە کراوه‌ته ئامانجی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی و بێ باكانهش ده‌یه‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌یان به ئاسانی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، بەڵام به‌پێی بڕیاری دادگا، ده‌بێت بافڵ تاڵەبانی ئه‌و تۆمەتبارانەی كەیسە تیرۆریستییەكە رادەستی دادگا بکات، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌م هه‌موو هاتوچۆ و خۆگیڤكردنهوهیە دادی نادات.“