ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دا کە “بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سەلامەتی قوتابییانی سنووری سۆران سبەی شەممە بڕیاری دا بکرێتە پشوو لەسەرجەم قوتابخانەکان، دووسبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکات.”
هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی سنوورەکەمان ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتۆتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، تاوەکو تەواوبوونی لێزمەباران هاتووچۆكردنیان سنووردار بكەن.
ڕاشیگەیاند: بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی كە مەترسی داڕمانی شاخ و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە، مەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ مەكەن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە “لەهەر حاڵەتێكی لەناكاویشدا پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی تیمەكانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بكەن، كە لەسەرجەم قەزا و ناحییەكانی ئیدارەی سۆران خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.”