له‌باره‌ی دروستبوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، به‌رگری شارستانی هه‌ولێر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له رێگه‌ی ژماره‌كانی كۆنتڕۆڵ په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و گوته‌بێژه‌كه‌شیان دڵنیایی ده‌دات.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و بە هاناوەچوونی پرۆسەی رزگارکردنی هاووڵاتیان، تیمەکان لە تەواوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بە شێوەیەکی زۆرباش لە ئامادەباشیدان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، داوا له دانیشتوانی هەردوو سنوورەکانی شه‌قڵاوە و کۆیە بە سەرجەم شارەدێ و ئاواییەکانیشه‌وه ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
به‌رگری شارستانی ژمارەکانی کۆنتڕۆڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه، داواده‌كات له‌كاتی پێویست هاووڵاتییان په‌یوه‌ندی بكه‌ن كه پێكهاتوون له ( 115 ) یاخوود (125).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگری شارستی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر هیچ جۆره حاڵه‌تێك رووی نه‌داوه كه ببێته هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان و دڵنیایی دایه خه‌ڵك كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان.