بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی، په‌یوه‌ندییان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد
ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد ولای خۆشیه‌وه كوڕه‌كه‌ی رایگه‌یاند، بۆمان دەركەوت كە ڕێبازی بارزانی، ڕێبازی كوردایەتییە و ئێستا ڕۆحی شەهیدی باوكم ئاسوودەیە.
د. كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25/11/2022، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، كه‌ركووكی رایشی گه‌یاند: “هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین له داهاتوو دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له شه‌هیدكردنی موراد كانی كورده‌یی هه‌بووه، ئاشكرابكه‌ین و ده‌بێت به سزایی یاسایی بدرێن، چونكه ناكرێت كه‌سان و لایه‌نێك هه‌بن لێره و له‌وێ خه‌ڵك بكوژن و تیرۆر بكه‌ن و سزاش نه‌درێن!”
له لای خۆشییه‌وه كوڕه‌كه‌ی موراد كانی كورده‌یی، به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه رای گه‌یاند: “بۆمان دەركەوت كە ڕێبازی بارزانی، ڕێبازی كوردایەتییە و ئێستا ڕۆحی شەهیدی باوكم ئاسوودەیە
بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی كورده‌یی رایشیان گه‌یاند: “یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر خیانه‌تیان له ئێمه كرد، به‌ڵكو خیانه‌تیشیان له كور و كوردستان كرد، بۆیه په‌یوه‌ندیمان به پارتییه‌وه كرد و به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا مردنمان خزمه‌ت به رێبازی بارزانی و ئامانجه‌كانی پارتی بكه‌ین.”