هەردوو بەشی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر لە نێوان ڕێگەی (شەقلاوە – کۆيە) و ڕێگەی (بەحرکە – دهۆک) بە درێژایی ١٤ کیلۆمتر دەکرێنەوە.
لە هەردوو بەشی شەقامەکە ١٠ پرد دروست کراون و سێ دانەیان بۆ پەڕینەوەن، لەگەڵ دوو ژێر پردی دیکە.
ئەم دوو بەشەی شەقامەکە بە درێژایی ٧٥ کیلۆمەتر پەرژین کراوە و بۆ دروستکردنی شەقامەکەشی ئەم مادانەی خوارەوە بەکار هێنراون:
– دوو ملیۆن تۆن تێکەڵە
– یەک ملیۆن تۆن بەردی شکاو
– ٦٠٠ هەزار تۆن قير
– ٥٠٠ هەزار تۆن کۆنکرێت
– ٢٠ هەزار تۆن شیش
-بڕین و پڕکردنەوە شەش ملیۆن مەتری سێجا
لە هەردوو بەشی شەقامەکە بە درێژایی ٨٠ کیلۆمەتر ئاوەڕۆ دروست کراوە و ١١٠٠ ستوونی رووناکیشی بۆ دانراوە.
ئەم دوو بەشەی شەقامەکە، قەرەباڵغی لەسەر بەشێکی گرنگی هەردوو رێگای شەقلاوە و کۆیە کەم دەکاتەوە، بە تایبەتی لە مەودای نێوان هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢