بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاریی کە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كردووە، لێژنەیەك بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی تەقینەوەی غاز لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك پێك هێندراوە.
هەروەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، دكتۆر هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆكایەتیی لێژنەكە دەكات و هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و سەرۆكی دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆریی وەزارەتی پلاندانان و ژمارەیەك قایمقام و بەرپرسی دیكەش لە لێژنەكەدا ئەندامن.
لە ماوەی 10 ڕۆژی رابردوودا دوو ڕووداوی تەقینەوە بەهۆی لێچوونی غاز لە سلێمانی و دهۆك ڕوویان داوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 كەس گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.