سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شێخ ئهلخهزعهلى كۆبوونه‌وه
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئه‌مشه‌و سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ شێخ قه‌يس ئهلخهزعهلى سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى و شه‌ڕى دژى تيرۆر، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى پشتگيركردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى و كارى پێكهوهيى و هاريكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى و بهپيرهوهچوونى داواكاريى هاووڵاتييان له ژيانێكى باشتر و خزمه‌تگوزارى و ده‌ره‌فه‌تى كار.
دووباره‌بوونه‌ى پێشێلكردنى سهروهريى عێراق و به‌ئامانجگرتن و بۆردومانكردنى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو