سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچيرڤان بارزانى و فالح ئه‌لفه‌ياز كۆبوونه‌وه‌

له‌ درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فالح ئه‌لفه‌ياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى وڵات و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش، گفتوگۆيان كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى فراوانكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و به ‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كييان كرده‌وه‌.

پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى و سه‌روه‌ريى وڵات و پته‌وكردنى هاريكارى و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ بۆردومان و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن وڵاتانى دراوسێوه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو