فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند بۆ راگرتنی كاركردن به سیسته‌می غاز له‌پێناو رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی دیكه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای چه‌ند رووداوێكی ته‌قینه‌وه‌ی نه‌خوازراو له سلێمانی و دهۆك به‌هۆی ته‌قینی غازه‌وه، ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی لە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان راسپارد بۆ بەدواداچوون لەسەر رووداوه‌كان.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی رووداوه‌كانی سلێمانی و دهۆك، هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ بریندارانی هه‌ردوو رووداوه‌كه خواستووه.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه. سه‌باره‌ت به راگرتنی کارکردن و به‌كارهێنانی سیستەمی غاز، به هەنگاوێکی پێویستی داناوه بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی دیکە.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێی شاری دهۆك، له ئه‌نجامی ته‌قینی تانكی غازیی فڕنێك كه له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یدا به‌شه ناوخۆیی قوتابییان بوو، بووه هۆی شه‌هیدبوونی 6 كه‌س و برینداربوونی 41 كه‌سی دیكه.
هه‌ریه‌كه له رائید عه‌لی سدقی به‌رواری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك و دوو پۆلیسی دیكه به‌ناوه‌كانی، غه‌فوور عومه‌ر و كۆڤان محه‌ممه‌د، له‌میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی گیانی قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه، شه‌هیدبوون.
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.