چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە گوژمەی زیاتر لە ٧٧٠ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێن

– بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٧٧٠ ملیۆن و ٤٣٠ هه‌زار دینار كرد بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ئەڵڵایی.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردنی شۆستەی گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی، لەگەڵ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەك لە سنووری شارەوانیی ئەڵڵایی.

ئەو پرۆژانە لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و بەپێی ڕیزبەندی پرۆژەكان جێبەجێ دەكرێن و كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارۆچكەیە دەبێت.