ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كاتژمێر (2:45)، یانه‌ی زاخۆ له قۆناغی سی و دووی جامی عێراق میوانداری ته‌ڵه‌به ده‌كات، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداری رومادی ده‌كات، له‌گه‌ڵیشی دا نه‌ورۆز له شاری سلێمانی میوانداری یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، یارییه‌كان به یه‌ك گه‌ڕ ئه‌نجام ده‌درێن، له ئه‌گه‌ری یه‌كسان بوون، په‌ناده‌به‌نه به‌ر لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان.
زاخۆ بۆ ته‌ڵه‌به ئاماده‌یه
یانه‌ی زاخۆ له‌م یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن بۆ یاریكردن، هیچ یاریزانێكی سه‌ره‌كی به‌هۆی پێكان دانابڕێت، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی راهێنه‌ر، چاوی له‌وه‌یه له رێگای جامی عێراقی بلیتێكی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیتییه‌كانی ئاسیا یاخود عه‌ره‌بی ببڕێت، له هه‌فته‌ی رابردوو له یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی زاخۆ به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له ته‌ڵه‌به‌ی برده‌وه، به‌ڵام بارودۆخی یارییه‌كانی جام جیاوازه و سووپڕایزی زۆری تیدایه، ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كرا و له خوله‌كه رووده‌ده‌ن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆره‌بی تیپه‌كان ده‌رفه‌ت به یاریزانی لاو ده‌ده‌ن تا بۆ خولی عیراقی ئاماده‌یان بكه‌ن.
ته‌ڵه‌به چاوی له‌ویه، به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه تۆڵه‌ی شكته‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی له زاخۆ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاویان له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی عێراقییه، ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆخی له وه‌رزی رابردوو باشتره، ئه‌نجامه‌كانیشی له وه‌رزی رابردوو باشترن، بۆیه ئه‌م یارییه به یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی جامی عێراق هه‌ژمارده‌كرێت.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان كوڕانی خابور خاوه‌نی 3 یاریی براوه‌بووه و ته‌ڵه‌به‌ش 5 یاریی بردووه‌ته‌وه، له دوو یارییش یه‌كسانبوونه.
هه‌ولێر میوانداری رومادی ده‌كات
هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری، میوانداری رومادی ده‌كات، ئه‌م یارییه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی راهینه‌ری تازه تاریق جه‌رایه له جامی عێرقی ده‌بێت، كه زۆرتر هه‌وڵده‌دات له یارییه‌كان پشت به یاریزانی لاو ببه‌ستێ، زۆر متمانه‌ی به یاریزانه لاوه‌كان هه‌یه، له چه‌ند یاری رابردووش سوودی له تواناكانی عه‌بدولقادر ئه‌یوب و عه‌لی سه‌رحان و سه‌فین مه‌نسور وه‌رگرتووه، بۆیه پیشبینی ده‌كرێت به كۆمه‌لێ یاریزانی لاو به‌شداری له‌م یارییه‌ش بكات.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوان هه‌ولێر و رومادی، زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌خت 9 بردنه‌وه‌یان هه‌یه و ته‌نها یه‌ك یاری یه‌كسان بوونه.
نه‌ورۆز و نه‌فت له سلێمانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
یانه‌ی نه‌ورۆز، وه‌رزی رابردوو تا قۆتاغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆیشت، به‌ڵام دواتر له یاریی به‌رانبه‌ر مینا له به‌سره یاریی نه‌كرد و به دۆڕا و هه‌ژماركرا، بۆیه ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو دووباره بكاته‌وه و ئه‌نجامی باش له جامی عێراقی ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌م یاریه ئه‌ركی ئاسان نییه، چونكه رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فت ده‌بیته‌وه، كه تیپێكی به‌هێزی خولی نایابی عێراقین، نه‌ورۆز له دۆخیكی باش دایه، چونكه له خولی نایابی عێراقی دوو سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش یه‌ك یاریی له‌گه‌ل نه‌فت له یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه كه به بێ گۆڵ كۆتایی هاتووه.