خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە دکتۆر (ناهیدە ئەحمەد قادر بانیخێلانی) كرا

بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی گشتی هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد بە دوکتۆر (ناهیدە ئەحمەد قادر بانیخێلانی) خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس و ماستەر لە بواری ئەدەبی رووسی لە وڵاتی رووسیا

هەروەها لە لایەن بەڕێزیەوە سمینارێک سەبارەت بە بواری دەروونی مرۆڤ پێشکەش کرا؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟ چۆن دوور بین لە خەم؟ چۆن ڕێزی بەرانبەر بگرین و هتد.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی گشتی کتێبخانە گشتییەکان و فەرمانبەرانی چەندین کتێبخانە و رۆشنبیران ئامادە بوون.

خاوەن ئەم بڕوانامانەیە:
بڕوانامەی دوکتۆرا لە بواری ئەدەبی منداڵانی کورستان، لە ئەنسیتۆی ڕۆژهەڵاتناسی مۆسکۆ (198٥) و ماوەی ساڵێک لە زانکۆی لۆمۆنۆسەڤالە لە کۆلێژی زمان وەک ڕاهێنەر کاری کردووە.
لە نێوان ساڵانی 1968 بۆ 1988 لە سووریا وەک وەرگێڕ لە یانەیەکی وەرزشیدا کاری کردووە؛ لە نێوان ڕاهێنەرانی رووس و وەرزشوانانی سووری لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 1998وەک وەرگێڕ لەگەڵ یەکێک لە دەزگاکانی وەرگێڕان لە شاری ستۆکهۆڵمدا کاری کردووە.
سالانی 2008تا 2018 لە زانکۆی صلاح الدین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دامەزراوە تا هاوینی ساڵی 2018.
وەک وەرگێر بەشداری لە چەند خولی دەزگای چاکسازی سوید بۆ تۆیژەرانی چاکسازی زیندان کاری کردووە
نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2012 بە رێوەبەری پرسەی کۆمەڵایەتی سەر بە یەکێتی ئافرەتان کاری کردووە.
لە چەندین خولی ڕاهێنان لە بواری یۆگا و شاکاردا بەشدار بووە لە وڵاتانی هیند، بەریتانیا و سویددا.
هەروەها چەندین بڕوانامەی لەم خولانە و خولی دەرونناسیدا وەک ڕاهێنەر وەرگرتووە.
شارەزای زمانی رووسی، عەرەبی، سویدی، ئینگلیزی و زمانی کوردی.

ھەواڵی زیاتر