لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک لە گۆڕستانی شاخکێ بە خاک دەسپێردرێن

ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی دهۆک تەرمی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک کە بەهۆی دزەکردنی غازەوە ڕوویدا، لە گۆڕستانی شاخکێ بە خاک دەسپێڕدرێن.

بڕیارە ڕێوڕەسمەکە لە کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە پزیشکیی دادی دهۆکەوە دەست پێ بکات و تەرمی قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک کە بەهۆی دزەکردنی غازەوە ڕووی دا، لە گۆڕستانی شاخکێ بە خاک بسپێڕدرێن، هەروەها تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان کە قوتابی بوو لە گۆڕستانی سەرسنک بە خاک دەسپێردرێت.

شەوی ڕابردوو بەهۆی دزەکردنی غاز لە تانکییەکی غازەوە تەقینەوەیەک لە دهۆک ڕووی دا کە لە ئەنجامدا 34 کەس بریندار بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر