چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانى بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022.11.22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ د. عه‌بدولـله‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، فایق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵات و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌یدا  نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌، تاوتوێ ده‌كات.