وڕێنە و ڕاز

بوار نووره‌دین

لە قەدی دارتوویەکم پرسی:
چی وا شەقارشەقاری کردوویت؟
گوتی: یار بە ڕێکەوتیش،
ڕێ ناخاتە بەر سێبەرم.
لە قەدی دارچنارێکم پرسی:
قەدت ھەر لە باڵای یار دەچێ،
بۆن و بەرامەی ئەوت لێ دێ،
سپی و سۆڵ،
شووش و باریک،
لووس و لەبار
ناسک و نازدار…؟
گوتی: ئاخر
یار ساڵی جارێک،
لەگەڵ کەوتنی گەلاوێژدا،
لە سێباری شەوێدا،
سەرخەوێکی ڕووتم لا دەشکێنێت.

ھەواڵی زیاتر