د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە سەردانێكی مەیدانیدا، ڕەوشی بریندارانی ڕوداوی تەقینەوە و ئاگركەوتنەوەكەی شەوی رابردووی بەشی ناوەخۆیی و تیمەكانی پزیشكی فریاكەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی لە پێشوازیكردن و چارەسەركردنی برینداران و پێداویستی قوربانیانی ڕوداوی شاری دهۆك و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەسەركردەوە.
شایەنی باسە لە رووداوەكەدا 4 كەس گیان لەدەستداوەو 33 كەسی دیكەش بریندار بوون كە بەشێكیان باری تەندروستیان خراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكدا روویدا كە دەكەوێتە گەڕەكی گرێ باسێ لە دهۆك و نهۆمی خوارەوەی سەمونخانەیە و نهۆمەكانی سەرەوەی بەشی ناوخۆییە كە قوتابیانی پەیمانگە تێدا دەمێننەوە.