هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئه‌مریكا: مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی بده‌ینه‌وه‌

نید برایس،گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، وه‌ڵامی به‌ئامانجگرتنی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بداته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ر له‌قسه‌كردن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌، چاوه‌ڕێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه‌ .

گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: له‌نزیكه‌وه‌ له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین .