سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كه‌نه‌دا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند “به‌ توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین”.

ڕاشیگه‌یاند “ئه‌م هێرشانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌ و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیری هاووڵاتییان، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م هێرشانه‌ ڕابگیرێن.

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا