بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، گوندێکی سنووری قەزای چۆڵکراوە و خەڵکی قەزاکەش بەوهۆیەوە تووشی دڵەڕاوکێی بوونە
تارق حه‌یده‌ری، قایمقامی قەزای كۆیه لەبارەی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران گوتی : “بارودۆخی ئه‌منی ناو شار پارێزراوه، به‌ڵام خه‌ڵك له دڵه‌ڕێکدان، چونكه كاتی هێرشه مووشه‌كییه‌كان دیار نین، بۆیه خه‌ڵك له بارودۆخێكی نائارامدان و خه‌ڵك ناهه‌قی نییه ئه‌و ترس و دڵه‌راوكێیه‌ی هه‌بێت”.
سەبارەت بە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن قایمقامی کۆیە دەڵێت: “نامانه‌وێت پرۆسه‌ی خوێندن ببێته قوربانی ئه‌م بارودۆخه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر هێڵێن و هه‌وڵمانداوه پرۆسه‌ی خوێندن په‌كینه‌كه‌وێت و به‌رده‌وامبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا كاریگه‌ریی نەرێنیان هەیە بۆ دڵه‌راوكێی خه‌ڵك و ترسی زیاتر لەناو خەڵک بڵاو دەکەنەوە.
قایمقامی کۆیە راشیگەیاند، ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌وروبه‌ری كه‌مپی ئازادی به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانه‌وه چۆڵكراون، بۆ نموونه گوندی (هه‌رمۆ‌تە)ـی مه‌سیحی نشین. دەشڵێت: “لە یەکەم مووشەکبارانی ئەمساڵەوە گوندی هەرمۆتە چۆڵکراوە و دانیشتووانەکەی تائێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.