فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق داوا له توركیا و ئێران ده‌كه‌ن هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له سنووری هه‌ولێر، كۆیه و سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی جددی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه وه‌ربگرێت و كار بۆ راگرتنیان بكات. هه‌روه‌ها داوا له هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران ده‌كه‌ن كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ن و هێرشه مووشه‌كه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داواشده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مان هه‌ڵوێستێكی جیددی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه وه‌ربگرێت و كار بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی بۆ ئاسمانی عێراق دابین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خاكی عێراق.