كونسوڵخانهى گشتیی ئەڵمانیا له ههولێر ڕایگەیاند، بەتوندی هێرشی چەندبارەبووەوەی مووشەکی و درۆنیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.
ئهمڕۆ دووشهممه 21/11/2022، كونسوڵخانهى گشتیی ئەڵمانیا له ههولێر لە توێتێکدا ڕایگەیاند: ”ئێمە سەرکۆنەکردنی توندی خۆمان بۆ هێرشە چەندبارەبووەوە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق دووپات دەکەینەوە.”
ئاماژەی بەوەش داوە: ”ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەقی دیکەی یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراقن. داوا لە ئێران دەکەین، دەستبەجێ ئەم هێرشانە ڕابگرێت.”