دانا له‌تیف جه‌لال
گومانى تیا نییه كه هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌كى مرۆیی گوزارشته له په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه مرۆڤ ناتوانێت درێژه به ژیان بدات جگه له فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى نه‌بێت و، په‌روه‌رده‌ش بێ كۆمه‌ڵگا بوونی نییه، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه مرۆڤ به‌گوێره‌ى نۆرم و به‌ها و كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به باشترین شێوه درێژه‌ى به ژیانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بده‌ن، نابێ ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دواجار ده‌بێته شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كه له ڕێگه‌یه‌وه كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌رووبه‌ریان ده‌كه‌ن.
له‌م نێوانه‌شدا په‌روه‌رده ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕێت له بیناكردنی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، بۆیه كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسیی ئه‌میل دۆركایم پێیوایه ڕۆڵی په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگا گوزارشته له‌وه‌ى كه منداڵان تا ئه‌و كاته‌ى به كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوونه ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بگونجێنن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بگونجێنن ده‌بێت پشتئه‌ستوور بن به نۆرم و ڕێوره‌سم و داب و نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها له كتێبی خۆكوشتندا دۆركایم ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌روه‌رده ده‌توانێ تاك بخاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، ئایا ده‌توانین ته‌نیا به‌مه ڕابوه‌ستین؟ په‌روه‌رده تاكه په‌رچه‌كردار و وێناكردنی كۆمه‌ڵگایه. په‌روه‌رده لاسایی كۆمه‌ڵگا ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی پوخت به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام دروستی ناكات. په‌روه‌رده ئه‌و كاته ته‌ندروست ده‌بێت كه خودی خه‌ڵك له دۆخێكی ته‌ندروستدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، په‌روه‌رده هاوشان به خه‌ڵك تووشی به‌لارێدا ده‌ڕوات؛ بێ ئه‌وه‌ى خۆی بتوانێ گۆڕان له خۆیدا بهێنێته كایه‌وه، ئه‌گه‌ر ژینگه‌ى ژیان تووشی گه‌نده‌ڵی ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى خودی مامۆستاكانیش له‌و ژینگه‌یه ده‌ژیێن، كه‌وابێ ناتوانن له كاریگه‌ریی ئه‌و ژینگه پڕ گه‌نده‌ڵییه ده‌رباز ببن. لێره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه به تێكچوونی دۆخی په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به هه‌مان شێوه‌یه‌ش، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریش تووشی تێكچوون و به‌لارێداچوون ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه په‌روه‌رده ده‌توانێت ڕۆڵێكی باڵا بگیڕێت له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئاست و دۆخه‌كانى ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پرسێكی تر كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه ئه‌ویش پرسی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ى كه سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خ و گرنگانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرووپ و كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه و گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش بریتین له پشت به‌خۆبه‌ستن، متمانه و ده‌رووندروستی و ڕاستگۆیی و سه‌رراستی و په‌روه‌رده‌یه‌كی بێوەی و رێکوپێک. سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ى ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه ده‌توانێت ببێته كه‌ناڵیكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگا ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌ستبه‌ر بكات به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش. له دیدی پاتمه‌نیش چه‌مكی سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كه‌سانی ده‌وروبه‌رى تاك له چه‌شنی خێزان، هاورێ و هاوكاران و دۆستان ده‌بنه بوون و پێكهاته‌یه‌كی گرنگ كه له دۆخه قه‌یراناوی و پڕكێشه‌كاندا به كه‌ڵكی یه‌كتر دێن و ده‌توانن ببنه پشت و په‌نای یه‌كتر و متمانه یه‌كتر بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا، كه سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیی لاواز بوو ئه‌وا ئاسته‌كانى ئاسایش و متمانه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیش لاواز ده‌بێت. نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێت كه كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان تا ئاڵۆزتر بێت كێشه و به‌ربه‌سته‌كانیشی ئاڵۆزتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه له‌و كۆمه‌ڵگا ئاڵۆزانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رمایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییدا هه‌یه.
له ڕاستیدا كه‌ناڵه‌كانی هێنانه‌كایه‌وه‌ى ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌چه‌شن و له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر، جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین هه‌ر هه‌موویان له خاڵێكدا یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌ویش بریتییه له ڕۆڵی په‌روه‌رده له ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه له هه‌موو كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان په‌روه‌رده هه‌م له ئاستی فه‌رمی و هه‌م له ئاستی نافه‌رمی ڕۆڵی یه‌كلاره‌وه له ڕێكخستنی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان ده‌گێڕێت كه دواجار ده‌بێته هۆی هێنانه‌كایه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی تۆكمه‌ش بۆ ـئه‌وه‌ى لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، بۆیه له خواره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌وردی قسه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌ناڵانه بكه‌ین كه ده‌بنه هۆی هێنانه‌كایه‌وه‌ى ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى په‌یوه‌ندییان به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌كردنه‌وه هه‌یه:
١. به‌هێزكردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى له ئاستی دنیا به‌تایبه‌ت له ئاستی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بایه‌خی زۆری پێدراوه، چونكه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له بیناكردنی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه ده‌كرێ بڵێین گرنگیدان به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له كولتوور و فره‌كولتووری و به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌و پێش بڕوات.
كۆمه‌ڵناسه‌كان پێیانوایه كه دروستبوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له په‌روه‌رده له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؛ ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م گوزارشته له ڕه‌هه‌ندێكی كه‌سییانه كه تاكه‌كان له ڕێگه‌ى بیناكردنی شوناسی كه‌سیانه‌ى خۆیانه‌وه مانا به بوونی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان ده‌ده‌ن، كه دواجار ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى تووشی قه‌یرانی شوناس نه‌بنه‌وه و له ئاستی ده‌روونییشدا كه‌سانی ئارام و ئاستی متمانه‌كردن به خود له ئاستێكی باڵادا بێت؛ ڕه‌هه‌ندی دووه‌م زیاتر ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه كه تیایدا دروستبوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كۆی تاكه‌كان ڕووده‌دا و كۆمه‌ڵگا بایه‌خێكی گشتگیرانه‌ى بۆ دروستده‌بێت، بۆیه ده‌كرێ بگوترێت كه ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا زۆرترین بایه‌خی پێ ده‌درێت و هۆكارن بۆ ده‌ستبه‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
٢. به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان
ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕن له په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ستی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگاكه‌یان هه‌بێت، هه‌ر بۆیه زۆرترین بایه‌خی پێ ده‌ده‌رێت، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتكیانه له نێوان ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تییدا هه‌یه. نابێ ئه‌وه ڕاستییه‌شمان له یاد بچێت هه‌موو ده‌زگایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كۆمه‌ڵگا كۆمه‌ڵێ به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه، به‌تایبه‌ت ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌ركییان زۆر قورستره له هه‌موو ده‌زگاكانى تر، چونكه كه‌سایه‌تی تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به گوێره‌ى جۆری ئه‌و په‌روه‌رده‌یه بینا ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌ش ڕۆڵییان هه‌یه له پاراستن و به‌رفراوانكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
٣. په‌روه‌رده و ده‌سته‌به‌ری كه‌شێكی ئارامی ده‌روونی
ئاشكرایه په‌روه‌رده و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان كۆمه‌ڵێ ئامانجی سه‌ره‌كییان هه‌یه، گرنگترینیان ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی ئارام و هێمنی ده‌روونی و ڕووحییه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به‌م ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌وه. له به‌رنامه و پرۆگرامه چالاكه په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌وڵ ده‌درێ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانخوازانه ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كۆی تاكه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێ، بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوی باری نه‌ژاد و ئایین و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز بكرێت، له‌م ڕووه‌وه ئه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌ى له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كار ده‌كه‌ن، دواجار ده‌توانن كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزیش بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.