چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزارەتی تەندروستی پەرە بە نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندرووستییەکان دەدات

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

بە گوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی، هه‌رێمی كوردستان، ١٤٥ نەخۆشخانەی حکومی و ئەهلیی لێ هەیە؛ (٨٣) نه‌خۆشخانه‌ی حكومی و (٦٢) دانەشیان ئه‌هلی؛ به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بە هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە ٥٧% نەخۆشخانەیه‌ کە به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش بوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا:
ـ پارێزگای هەولێر: ٢٧ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٥ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای دهۆک: ١٥ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای هەڵەبجه: ٥ نەخۆشخانە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ٧ نەخۆشخانە
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆی گه‌رمیان: ٤ نه‌خۆشخانه‌
ژمارەی نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش کە (٦٢) دانەن، به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان بوونە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٩ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٦ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای دهۆك: ١١ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ١ نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین: ٢ نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆی گه‌رمیان: ٣ نه‌خۆشخانه‌
هەر بە پێی ئاماری تایبەتی وەزارەتی تەندرووستی حکومەت، لە هەرێمی کوردستان (٣١٦) بنکەی سەرەکیی تەندروستیی هەن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوویان تێده‌كه‌ن، کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٩ بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٩١ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٩ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٦ بنكه‌
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ١٨ بنكە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ١٣ بنكە
هەروەها (٦٤٧) بنکەی لاوەکیی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە كه‌ ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوونەتە سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٧٤ بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٠ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٣ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٣٣ بنكه‌
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: ٧٤ بنكە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ٥٣ بنكە
لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان (٢٨١) هۆڵی نەشتەرگەری هەن کە تیایاندا نەشتەرگەریی گەورە و بچووک بۆ هاووڵاتیان دەکرێت و بەم شێوەیە دابەش بوونەتە سەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١١٠ هۆڵ
ـ پارێزگای سلێمانی: ٦٤ هۆڵ
ـ پارێزگای دهۆك: ٧٢ هۆڵ
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٧ هۆڵ
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین: ١٥ هۆڵ
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ١٣ هۆڵ
ئێستا بەدەر لە نەخۆشخانە و بنکەکان، (٨٦) سەنتەری پسپۆڕی هەن کە ڕۆژانە بە پێی پسپۆڕییەکەیان، خزمەتی هاووڵاتیان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٣٠ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٤ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٧ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین: ٥ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ٣ سه‌نته‌ر
بە پێی ژمارەی ئەو نەخۆشخانانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بە گشتی (٨,٢٥٠) قەرەوێڵەی (تەخت) نه‌خۆشیان تێدایە کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٥٥٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢,٧٦٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: ٢,٠٦٣ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٢٨٣ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین: ٤٧٤ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ١٢٠ قەرەوێڵە
لەم ژمارە قەرەوێڵەیەیش، ژمارەیەکیان بۆ مانەوەی نەخۆش دیاری کراون کە بە درێژماوە تیایدا بمێننەوە و چارەسەر وەربگرن، کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٣٩١ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢,٤٤٧ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: ١,٢١٧ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ١٧٥ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین: ٣٥٠ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان: ٩٨ قەرەوێڵە