پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زانكۆی كۆیه‌ له‌باره‌ی ده‌وامی ئه‌مڕۆ بڕیاریدا

دوای هێرشه‌كانيی شه‌وی رابردووی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاگانی حیزبی دێموكرات له‌قه‌زای كۆیه‌، زانكۆی كۆیه‌ له‌باره‌ی ده‌وامی ئه‌مڕۆ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و كه‌تێیدا هاتووه‌: 
بە قوتابییانی خۆشەویستمان ڕادەگەینین دەوام لە زانکۆمان ئاسایە،
بەڵام بە ڕەچاو کردنی دۆخی دەرونی قوتابیانمان تەنها تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دوادەخرێن.
 شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆردومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتەوە.