3 حەشارگەی چەكدارانی داعش لە کەرکووک تەقێندرانەوە

لە بۆردومانێكدا سێ حەشارگەی چەكدارانی داعش لە كەركووك تەقێندرانەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە جۆری ئێف 16 بۆردومانی حەشارگەی چەكدارانی داعشیان لە رۆژئاوای كەركووك كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو بۆردومانەدا سێ حەشارگەی چەكدارانی داعش تەقێندراونەتەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممەی رابردوو داعش لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک پەلاماری خاڵێكی سوپای عێراقیدا و لە ئەنجامدا چوار سەربازی عێراقی كوژران.

ھەواڵی زیاتر