فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.
جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران لە نزیک هەولێر ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییەی سنووربەزێنانەی ئێران لە نزیک هەولێر دەکەین.
ڕاشیگەیاند: ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە.
شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆردومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتەوە.