ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی بەردەڕەش رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و کرێنشین بڕیارە ٤٠٠ یەکە بۆ قەزای بەردەڕەش دروست بکرێن، وەک ئیدارەی قەزاکەش ئێمە ٤٦ دۆنم زەویمان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان و بە نووسراو ئاراستەی پارێزگاری دھۆکمان کردووە.”
قایمقامی بەردەڕەش گوتی: “پارێزگاری دھۆک لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کار لەسەر دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە دەکات تا بە زووترین کات بگەیەندرێتە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کورستان.”