شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

هەسەدە ئاماری زیانە گیانییەکانی بۆردومانی تورکیا رادەگەیەنێت

هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە) ئاماری زیانە گیانییەکانی بۆردومانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا 14 هاووڵاتی و شەڕڤان لە رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشداوە، 15 سەربازی سوپای سووریا بەهۆی بۆردومانی تورکیا گیانیان کوژراون.

بەگوێرەی ئاماری هەسەدە، شەش هاووڵاتی سڤیل بەهۆی برینداربوونە.

هەسەدە راشیگەیاندووە، لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامیان بۆ هێرشەکانی تورکیا دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20/11/2022، وەزارەتی بەرگری تورکیا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، 89 بنکە و بارەگای پەکەکە و یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.