ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
له شوێنی دكتۆر(عبدالله ئاگرین)وه‌ك په‌یامنێری گۆڤاری(كاروان) له شاری(هه‌ولێر)ده‌ست به‌كار بووم، بۆیه له 2 / 1 /1985 به‌فه‌رمی وه‌ك ئه‌ندامی (كارا) له نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراق تۆماركرام، هێنده‌ی نه‌برد وه‌ك ئه‌ندامی لێژنه‌ی (فۆلكلۆر) له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كاروان ده‌ست نیشانكرام
ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان له ساڵی(1986)بڕیاریدا رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی وه‌رزشی به‌نێوی( كاروانی وه‌رزش)ده‌ربچوێنێ، له‌وێش وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردن ده‌ستبه‌كار بووم !
ئه‌وكات وه‌رزش باوی هه‌بوو به‌تایبه‌ت كه (مۆندیاڵ) ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌نده كاكه براڵه‌م ده‌گه‌ڵ وه‌رزش و زاراوه تایبه‌ته‌كانی نه‌بوو به‌ڵام بڕیارمدا گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه به‌نێوی(خۆزگه) به ناوی(نسكۆ)له‌و رۆژنامه‌یه بنووسم، له دوای(12) ئه‌لقه‌دا پایدۆستیان پێ‌كردم !
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسه‌ڕمان بوو بۆ هه‌ر ئه‌لقه‌یه‌ك به‌دوای زاراوه‌ی وه‌رزش دۆش داده‌مام ! له یاریه‌كانی(لۆس ئه‌نجلۆس)هێنده‌م خۆزگه ده‌خواست تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه خۆزگه‌ی ئه‌وه بخوازم كه (نه‌وال مته‌وه‌كل) یان (سعید عوێته) كچ و كوڕی ئێمه بووان ! له‌وێ باسی (په‌رچه‌می)خۆمانم كردبو، گوتبووم كوا كریستۆفه‌ر؟ تاكو كیشوه‌ری ئێمه‌یش بدۆزێته‌وه ! من له‌وه‌یش دڵنیا بوم كه داری خۆزگه بێ به‌ره ! به‌ڵام هه‌ر خۆزگه‌م ده‌خواست ئێستایشی ده‌گه‌ڵدابێت له خۆزگه‌ی خۆمدا به‌رده‌وامم ! نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه له‌و (سیی، چل) ساڵه‌دا گه‌لێ خۆزگه‌ی خۆزیداران هاتۆته دی به ئومێدی زیاترین !
له دوای راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ئه‌و (خۆزگه)یه، بنه‌گه‌ی له هه‌واری رۆژنامه‌ی(خه‌بات)هه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی (برایه‌تی) له
1 / 3 / 1993 كه ته‌واوكه‌ری ژماره‌كانی(التأخی)بوو،گۆشه‌ی(خۆزگه) لاپه‌ڕه‌كانی(برایه‌تی)رازانده‌وه، له‌گه‌ڵ (هه‌وری تاری) ئاسمانی كوردستان ئه‌و خۆزگه‌یه‌و ده‌یان خۆزگه‌ی تریش گۆڕحه‌شاردران! كه‌چی دوای ماوه‌یه‌ك سوپاس بۆ خودا ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كوردان له ئاسماندا دره‌وشایه‌وه بۆیه خونچه خۆزگه‌كانی كورد جارێكی دیكه لێره‌و له‌وێ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه به‌ئومێدبوین (خۆزگه) لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)بڕازێنته‌وه
هه‌روه‌كو گوتمان(12) ئه‌لقه له(كاروانی وه‌رزش) له 16 / 3 / 1993 تا 21 / 6 /1994 واته(35)ئه‌لقه له رۆژنامه‌ی (برایه‌تی)بڵاوكراوه‌ته‌وه، له رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)یش،(76) ئه‌لقه له ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌لقه‌كه‌كان له(1986 – 2015) له گه‌ڵ هه‌ندێ نووسینه‌كانمدا وه‌ك كتێب ( ره‌وسه‌ی ته‌مه‌ن) به‌چاپ گه‌یاند .
خۆشه‌ویستی رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر)خۆی له چه‌ند شتێك‌دا ده‌دۆزێته‌وه وه‌ك هه‌ولێریه‌ك، وه‌ك نووسه‌رێكی شاری هه‌ولێر، وه‌ك دابه‌شكارێكی رۆژنامه‌ی(هه‌ولێر) ئه‌و خۆشه‌ویستیه له‌خوتوخۆڕایی نه‌هاتوه، من رۆژانه ته‌عاموڵ ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌زاری به‌ر هه‌زاره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌م به مه‌رجێ هه‌ر (هه‌ولێره‌ك)شوێنی خۆی له باوه‌شی خوێنه‌رێك بكاته‌وه !
بۆ پووخته‌یی هه‌ولێر چه‌ندانجار له شیرینه‌خه‌ودا بۆ ئه‌و چاپخانه راپه‌ڕیوم كه هه‌ولێری لێ له دایك ده‌بێ،
هه‌ر لێره‌وه ده‌ست له‌سه‌ر سینگ بۆ به‌رزه ره‌وشتی سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌رو گشت هاوكارانم له رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا
له‌گۆشه‌ی (خۆزگه)دا، باسم له هه‌موو شتێك كردوه . وه‌ك ئاشق به حكومه‌تی كورداندا هه‌ڵگوتوه،سووكه گله‌یشم ئاراسته كردوه، شه‌ڕم ده‌گه‌ڵ نه‌یارانی كردوه، ئه‌شهه‌دووم بۆ یارو دۆستانی كێشاوه، ده‌ستم له‌سه‌ر برینان داناوه، داواكاربویم بۆ زێده خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی، سه‌ركۆنه‌ی كارمه‌ندانی بیرۆكراتم كردوه، هه‌رده‌م خۆزگه‌ی ئه‌وه‌بویم یاسا بۆ خزمه‌تی میلله‌ت په‌لكێش بكه‌یت نه‌ك به پێچه‌وانه،
روخساری(خۆزگه)به ناخ‌و ده‌روونی خۆم ده‌چێ واته ئێش‌وئازاری له‌دایكبونی هه‌ر ئه‌لقه‌یه‌ك به ئێش‌وئازاری كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌چێ
خوا ده‌زانێ ئیره‌یم به هیچ كه‌سێ نه‌بردوه، به‌ڵام له مه‌یدانی خۆمدا ئیره‌یی به رۆشنبیرانی (میسر)ده‌به‌م كاتێ گوێ بیست ده‌بین سه‌ره‌ك كۆمار به ته‌له‌فۆن فلان و فلان به‌سه‌رده‌كاته‌وه یان له‌سه‌ر بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌كه‌ن وبه‌رده‌وام له هه‌واڵیان ده‌پرسێ
هێنده و هێنده ئیره‌یی به‌و نووسین و درامایانه ده‌به‌م كه له ئالوگۆڕكردنی یاساكانی وڵات‌دا په‌نجه‌یان دیاره، نه‌ك وه‌ك ئێره ئه‌و توێژه ناخوێننه‌وه به‌ڵكو به‌چاوێكی سووكیش سه‌یر ده‌كرێن !