رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەكات

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2022.11.20 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بۆ كۆچی دوایی ئەبوبەكر حسێن هەڵەبجەیی ـ ی باوكیان، سەرەخۆشی لە خۆیان  خانەوادە بەڕێزەكەیان كرد و هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵیاندا دەربڕی، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیانی بۆ پەیوەندیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبەشی و هاوخەمی لەگەڵیاندا، دەربڕی.