ئاراس جەبار، شارەزتی بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە بەگوێرەی دواین گۆڕانكاری نەخشەكانی كەشوهەوا GFS سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری هاتنی یەكەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری هەیە كە بەشێوەیەكی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەكان دەركەوتووە .
هەروەها دەڵێت: ئەم هەفتەیە بەگشتی كەشوهەوا بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینی 25 ی مانگ بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەم ماوەیەدا هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست و شەپۆلێكی ناسەقامگیری بارانبارین و هەورە تریشقە دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چالاكبوونی خێرایی با .
دەشڵێت: لە كاتی نزیك و ڕوونبوونەوەی دۆخەكە، زانیاری زیاترمان لەبارەی ئەم شەپۆلەوە ئەبێت .
previous post