پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وشە‌ وای گوت

سالار عوسمان

پارتی و ستراتیژی نوێ
(ئاشتەوایی نێوخۆیی) بەنموونە
پارتی دیموکراتی کوردســـتان لە قۆناغی ئێســـتایدا، کـــە قۆناغی دوای کۆنگرەی چواردەیە، بە ســـتراتیژێکی نوێوە، بە سوودەرگرتن لە پەیڕەو و پڕۆگرام و ڕاپۆرتی گشـــتی، سیاســـەت دەکات و کار و ڕوانگا سیاسییە
گشتگیر و فرە ڕەهەندەکانی دادەڕێژێت.. پارتـــی یەکـــێ لـــە کار و ڕوانگا سیاســـییە ســـتراتیژییەکانی بریتیە لە (ئاشـــتەوایی نێوخۆیـــی)، کە نەک هەر بڕوای پێیەتی، بەڵکو بەشـــێکی نەگـــۆڕ بووە لە بڕوا و سیاســـەت و جیهانبینی و بزاڤە دیپلۆماتییەکانی، کادیردەکانی لەســـەر پەروەردە کردووە و قوربانیشـــی بۆ داوە و هەندێ کەڕەت، لەو پێناوەدا پاژێک لە بەشەکانی خۆیشی بە ئەوانیتر بەخشیوە و جارەجارەیش کەوتۆتە بەر لۆمە و گلەیی کادیرەکانی خۆی، بە نموونە لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، وازی لە بەشێک لە دەنگەکانی خۆی هێنا، تا ئاشـــتی و ئاشتەوایی نێوخۆیی بەرقەرار بێت، کابینە دوای کابینەیش هەر وای کردووە و تا ئێستایشی دەگەڵدابێ، قەت پارتی بەش و پشـــکی تەواوی خۆی وەرنەگرتووە، هەموو ئەم تەنازولاتە ســـپییانە بۆ ئەوە بووە، تا کوردســـتان ئارام بێت، تا فیتنە دوور کەوێتەوە، تا ئاگری شەڕی نێوخۆیی بەردەرگەی کورد نەگرێ و کوردستان سەرکەوێت !.. ئەمجارەشـــیان و لەم قۆناغە نوێیەدا یەکێ لە کارەکانی هەر ئەوە دەبێت، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ســـەرجەم حزب و لایەنە سیاســـییە نێوخۆکانی کوردســـتان دەکاتـــەوە و، وەک هەمیشـــە بـــەر لە خۆی کوردســـتان و بەرژەوەندییـــە بـــاڵاکان دەبینێت، پارتی هەروا بـــووە و هەروایش دەبێ، نەوە دوای نەوەی لەسەر ئەو ڕاستەڕێیە پەروەردە کردووە، کە کوردستان گەورەترینـــە، نیشـــتیمان کۆکەرەوەیە و ڕەنگە جیـــاوازەکان هێزمان پێ دەبەخشن. هەقـــە هەموومان، تایبەت ئەوانەی مێژوو دەنووســـنەوە، هەروەها نەوەی تـــازەش ئەو ڕاســـتییە بزانن، کـــە قەت هەقی حزبەکانـــی تر لای پارتی نەبـــووە، ئـــەوە هەر پارتی بووە وازی لە خۆی و بەشـــێک لە هەقەکانی هێنـــاوە، تا پێکـــەوە کار بکەین، چونکە پارتی باش ئـــەوە دەزانێ، کە پێکەوەبوون کلیلی کردنەوەی دەرگا عاسێکانە، بەڵام بەو مەرجەی ئەوانی تر لە کۆدەنگیی کوردی دەرنەچن، بەڵام ئەگەر دەربچن، پرسیار ئەوەیە: ئاشەوایی نێوخۆیی لەگەڵ کێ، کە ئەوان لە نێوخۆ نەبن و لە دەرەوە بن!. کاتی ئـــەوە هاتووە گەڕێکی تری نیاز، بزاڤ، هەوڵ و کاری ئاشـــتەوایی نێوخۆیی دەســـت پێ بکاتـــەوە، پارتـــی هەم ئامادەیـــە، هەم دەرگای لەســـەر پشـــتە، بەڵام بەرامبەرەکان دەبێ ئەوە بزانن، کە بەیەکەوەیی، پێکەوەکارکردن شانی هاوبەشی دەوێت، شانێک کوردستانییانە تەحەممولی
تەحەددیات بکات و شیانی لەسەر پێ وەستانی هەبێت!.