پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە چەند ناوچەیەك نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە: “بڕێكی نەوت لە كۆگاكان بەردەستە بۆ دابەشكردن و سبەینێ‌ یەكشەممە 20ی11ی 2022دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش كردووە: “سبەینێ‌ نەوت لە ناوچەكانی ڕانیە و قەڵادزێ‌ و هەڵشۆ و سەركەپكان دابەش دەكرێت و ئەگەر نەوتی دیكەمان لەلایەن وەزارەتەوە پێ‌ بگات بەردەوام دەبین لە دابەشكردن.”

بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان و دەرەوەی شار دابەش دەكرێت و هەركات تەواو بوو، دەگاتە ناو شارەكانیش.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا کردووە و تاوەکوو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپییان بەسەردا دابەش کراوە.”

ئاشكراشی كردووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابین کردووە و لەو بڕەش 21 ملیۆن و 351 هەزار و 600 لیتری بەسەر 106 هەزار و 758 خێزاندا دابەش کردووە.”

پێشتر ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر بەردەوامە”.
ئاری كاكه‌شین گوتیشی: “270 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرسێ پارێزگاكە پێویستە، لە قۆناغی یەكەمدا زوو لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپ پێ دەكات و هەوڵ هەیە ماوەیەكی زۆر نەخایەنێت”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە: “نەوتی سپی 284 هەزار دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت و بە نرخی پاڵپشتیكراوی 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان