ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی دووەمی 2022، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی پێكدادان لەگەڵ چەكدارانی داعش لە كەرتی حەمرین لە پارێزگای دیالە ، 7 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژراون و برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی پێكدادانی بەردەوام لەگەڵ چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لەناو كەرتی حەمرین لە پارێزگای دیالە ، ئەندامێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژراوە و 6 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەم پێكدادانەی داعش لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كاتێكدایە كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر یەكەیەكی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا چوار سەرباز كوژران.