لە چوارچێوەى کار و پڕۆژەکانى وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی 8٪ی کارەبا، بە بڕى زیاتر لە 127 ملیۆن دینار، پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندێكی چه‌مچه‌ماڵ جێبەجێ دەکات.
پرۆژه‌كە بریتییە له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گوندی گۆزهبۆر لە وێستگه‌ی ئاغجه‌له‌ر له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، بە تێچووی 127 ملیۆن و 481 هه‌زار دینار.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ژیكاڵ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاریشه له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.
بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، تەواوی دانیشتووانی گوند لە کارەبای نیشتمانی سوودمەند دەبن.
وەزارەتی کارەبا لە پلان و بەرنامەیدایە کارەبا بگەیەنێتە تەواوی گوندەکانی دیکەش کە تا ئێستا پڕۆژەکانیان پێنەگەیشتووە.