چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی شاری سلێمانی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی سلێمانی بکات.

رۆژی پێنجشەممە بەهۆی لێچوونی غاز و تەقینەوەی خانوویەک لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی 15 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و نوێنەری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و هاووڵاتییان لە گۆڕستانی کەڵەکن بە خاکسپێردران