زیاتر لە ٦٠٠ توشبووی دیکەی کۆڕۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم چاکبوونی ٦٣٠ توشبووی دیکەی کۆڕۆنای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی پشکنینەکانی کۆڕۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: ٦٢١ توشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکران، هاوکات ٦٣٠ توشبووش چاکبوونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەو ماوەیەدا ١٥ توشبووی کۆڕۆنا بەهۆی لێککەوتەکانی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر