وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاره‌دێی سیده‌كان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرد به قه‌زا و گوندێكیشی كرد به شاره‌دێ.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له 2ـی تشرینی دووه‌می 2022 ده‌ركراوه و ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، شاره‌دێی سیده‌كان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته قه‌زا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گوندی (به‌رمیزه) له سنووری قه‌زای سیده‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێته شاره‌دێ.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ له نووسراوه‌كه‌یدا داوای له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كردووه نه‌خشه‌ی سنووری ئه‌و قه‌زایه دیاریبكات و بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
قه‌زای سیدەكان ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا، پێش ده‌كردنی ئه‌م بڕیاره له‌ڕووی رووبه‌ره‌وه گه‌وره‌ترین شاره‌دێی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش بوو و له 264 گوند پێكدێت.