بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتییەکگرتووی عەرەبی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بەهۆی پەیوەندیی پتەو لەگەڵ هەرێم و بوونی ئەمنیەت و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان، ئیمارات دەیەوێت بەردەوام لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ بکات و ئێستا قەبارەی وەبەرهێنان لە نێوان هەرێم و ئێماراتدا دەگاتە دوو ملیار و500 ملیۆن دۆلار.
بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، هەڤاڵ سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتییەکگرتووی عەرەبی لە بواری وەبەرهێناندا زۆر باشە و ئیمارات بەردەوام لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ دەکات و ئێمە سوود لە ئەزموونی ئەوان وەردەگرین و گرنگیی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدەین، چونکە پەیوەندیمان زۆر باشە و سەرۆکی حکوومەت سەردانی ئەوانی کردووە و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش سەردانی ئیماراتی کرد، بۆیە دەمانەوێت بێن لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ بکەن.
هەڤال سدیق گوتیشی: ”پەیوەندیی پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و سەقامگیری و ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان وای کردووە کە ئیمارات بێت لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ بکات، ئەوان ئەزموونێکی باشیان هەیە و ئێمەش داوامان لێ کردوون بێن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.”’