له دیدی كۆمه‌ڵناسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ویستی مرۆڤ كه به‌تایبه‌ت ده‌كرێ له ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كان و ته‌نانه‌ت له به‌رفراوانكردنی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی بایه‌خی یه‌كجار زۆری هه‌یه، به‌م چه‌شنه، ئارامی، خۆشگوزه‌رانی، گه‌شه‌سه‌ندن، ده‌ركه‌وتنی توانا و داهێنانانهكان و گه‌یشتن به هه‌موو هیوا و ئاواته‌كان له ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌رى ئاسایشه‌وه دێته‌دی بۆیه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و قۆناغ و پێگه‌یه‌یه كه ڕووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌بێته‌وه كه هه‌ره‌شه‌ن بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگا و ڕۆڵی باڵای هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه.
زۆربوون و به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر یه‌كێكه له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له‌م ناوچه‌یه، كه ڕه‌هه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی، یاسایی، سیاسی و ئابووریی هه‌یه، چونكه ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر زه‌مینه‌ساز و بناغه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و زیادبوونی تاوان و لادان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه؛ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ى تێبینی ده‌كرێت به‌شێكی زۆر له‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی و تاوان و كرده تاوانكارییانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌كارهێنای مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌یه، به مانایه‌كی دیكه، په‌یوه‌ندی نێوان ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه، له لایه‌ك، كۆمه‌ڵگه و بونیاده‌كانی به‌ره‌و داته‌پین و له‌ناوچوون ده‌بات، له لایه‌كی دیكه، دیارده‌یه‌ك كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ى له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و كولتوورییه‌كاندا هه‌یه.
هه‌ندێك له پسپۆر و شاره‌زایانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی پێیانوایه كه ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، هاوشێوه‌ی ئه‌و دۆخانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه پێش ئاڵوودهبووهكان پێیدا تێپه‌ڕیوون،.
له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێ له كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناس و ڕێكخراو و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان، هۆشدارى ده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پلانی ورد و زانستی بۆ رێگریكردن له‌م دیارده‌یه نه‌گیراوه‌ته‌وه به‌ر، له كاتێكدا یاسای تایبه‌تمه‌ندیشی بۆ ده‌رچووه له پارله‌مانى كوردستان.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ى بریتییه له كراوه‌یى سنووره‌كان و بازرگانیكردن پێوه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و گروپه چه‌كداره‌كان به‌تایبه‌ت له ناوچه و سنووره‌كانی حكوومه‌تی عێراق، به‌و پێیه‌ى ئه‌م بازرگانیه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى داراییه بۆیان و درێژه به كرده‌كانیان ده‌ده‌ن له ڕێگه‌یه‌وه. ئێمه له كۆمه‌ڵناسیدا، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر وه‌ك «جه‌نگی كیمیایی خێزانی» یان «جه‌نگی بێ‌سنوور» له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. ڕێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانی، ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له پاڵ سێ پرسی سه‌ره‌كیی گه‌ردوونی داناوه ئه‌وانیش: به‌كارهێنان و هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی، پیسداگەڕانی ژینگه و هه‌ژاری و زه‌قبوونه‌وه‌ى چینایه‌تی. یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی دۆزینه‌وه‌ى هۆكار و سه‌رچاوه‌كانی كێشه و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، دیارده‌ى ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌و كێشانه‌یه كه به‌گشتی ده‌كرێ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، سیاسی و ده‌روونی و سیسته‌می كه‌سایه‌تیی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان به‌جێ بهێڵێت. وێڕای ئه‌وه‌ش، قۆناغی هه‌رزه‌كاری، نه‌بوونی یاسای جددی و واقعی، بێتوانایی له پارێزگاریكردن و پێش‌گرتن، به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزان، ….. هۆكاری سه‌ره‌كی بن له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێ وردتر ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بكه‌ین: له لایه‌ك هۆكاره كه‌سییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تیی تاك وه‌ك هه‌بوونی فشار، تێكچوون و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، گۆشه‌گیری و شكستخواردن، هه‌ژاری و لاوازیی كه‌سایه‌تیی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به دوای ئارامكهرهوهدا بگه‌ڕێن، مادده‌ى هۆشبه‌ریش یه‌كێكه له ئارامكه‌ره‌وه كاتییه‌كان، له لایه‌كی دیكه، هه‌ژاری له ڕووی ئابووری و نه‌بوونی بڕوانامه و په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروستیش هۆكاری دهستتێوهردهرن كه بێگومان سه‌رچاوه‌ى ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان له پشتەوەیه. نه‌بوونی ئامانج له ژیان، بێهیوایی و متمانه‌بوون به
خود و لاوازیی ئیراده، شكستخواردن له گه‌یشتن به ئامانج و ئاره‌زووییه‌كی دیاریكراو، هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیی تاك به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رن كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار بهێنێت.له لایه‌كی دیكه، له نێو هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خێزان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و گرنگی له تاوتوێكردنی پرسی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه، چونكه خێزان بناغه و دامهزراوهییهكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌دا و ژێرخانی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كان بینا ده‌كات. بۆ نموونه ئه‌و هۆكاره خێزانیانهى كاریگه‌رییان له ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه بریتین له هه‌لومه‌رجی ناجێگیریی خێزان و په‌رشوبڵاوی و جیاوازییه ناوه‌كییه‌كانی نێو خێزان و نه‌بوونی به‌ها و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌ندروست له خێزان. هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ى خێزانی و پێسپاردنی په‌روه‌رده‌ى منداڵ و هه‌رزه‌كار به په‌روه‌رده‌ی ناحكوومی و حكوومی هۆكارێكی دیكه‌ن و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاست و ڕێژه‌ى جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق و كه‌مبوونه‌وه‌ى سۆز و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی خێزان تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رییان هه‌یه.
وێڕای ئه‌وه‌ش، هه‌موو مرۆڤێك له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌ها و، پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كولتوور و ڕێوره‌سمه كولتوورییه‌كانی كۆمهڵگهكهیدایه. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش له ئێستا ڕووبه‌ڕووی گۆڕانێكی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رچاو بۆته‌وه، تاكه‌كان تووشی ئهنۆمی و جۆره شێواوییه‌كی كولتووری هاتۆته كایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هۆی هاتنی ئاواره سووری و گه‌شتیار و ئاواره عه‌ره‌به‌كان و كورد و ئێرانییه‌كان و خه‌ڵكانی بیانی، تاكه‌كان جۆرێك له هۆگرییان بۆ كولتووری ئه‌وان لا دروست بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر، چونكه ئه‌وان بره‌و به كولتووری خۆیان ده‌ده‌ن و دامه‌زاروه كۆمهڵایهتییهكانیشمان له هه‌موو ئاست و قه‌باره‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بوونه له هۆشیاركردنه‌وه و ڕێگریكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رییه كولتووریی ئه‌وانی تر به‌سه‌ر وردهكولتوور و كولتووری ئێمه‌دا هه‌یانه. ده‌كرێ بڵێین قه‌یران و كێشه ئابوورییه‌كان له هه‌ر وڵاتێك سه‌ر هه‌ڵبدات ئاست و قه‌باره‌ى كێشه و لادان و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كێشه ئابووریانه‌ى ده‌بنه هۆی ئالووده‌بوون به مادده‌ى هۆشبه‌ر كه‌م تا زۆر هه‌مه‌چه‌شنن؛ بۆ نموونه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ى بێكاری و زۆربوونی فشاری ئابووری و نه‌بوونی ئاسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی. هه‌روه‌ها كراوه‌یی سنووره‌كان و لاوازى یاساكانیش هۆكاری دهستتێوهردهرن، له هه‌مان كاتدا، بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى وشیاری له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م مادده‌یه وشیار بكرێنه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه هۆكاریی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ى تاكه‌كان تووشی ناڕێكیی كه‌سایه‌تی و هان بدرێن بۆ به‌كارهێنان و فرۆشتنی مادده‌ى هۆشبه‌ر، له كاتێكدا ده‌توانین ده‌یان هۆكاری لاوه‌كی و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌كیی دیكه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین.
نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه كاریگه‌رییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر شێواندن و لاوازكردنی ئاستى توانا و چالاكى تاكی ئالوودهبووگ و تووشیار و هۆکارە، له كۆمه‌ڵگادا به‌رفراوانه، چونكه سه‌ره‌تا له قه‌باره‌ى كه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دوایی له ئاستی به‌رفراوانتر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، تاوه‌كو هه‌نووكه‌یش، هه‌رێمی كوردستاندا هیچ سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووان به مادده‌ی هۆشبه‌ری لێ نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌م بواره‌ش شاره‌زان كه بریتین له كۆمه‌ڵناسه‌كان، كه‌متر ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسێنراوه تا بتوانن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات خول ببینن و نۆرینگه و سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند بكه‌نه‌وه، چونكه پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ری هه‌م له ڕێگه‌ى ده‌رمانه‌وه ده‌كرێ هه‌م له ڕێگه‌ى ڕێنماییه‌وه. چونكه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سی ئالوودهبووگ و هۆکارە، چاره‌سه‌ر بكه‌ین پێویسته سه‌ره‌تا هه‌موو مادده ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌شی له‌ناو ببه‌ین و كه‌می بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ى سه‌ره‌تایه. دواتر پرۆسه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه و هۆكاره‌كانی ئالووده‌بوونه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و بدۆزرێته‌وه. بۆیه دواجار ده‌كرێ بڵێین بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه و ئاستی به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگه كه‌م بكرێته‌وه پێویسته هه‌ڵمه‌تی هوشیاری له قوتابخانه حكوومی و ناحكومییهكاندا جێبەجێ بکرێت و هه‌موو خێزانه‌كان له مه‌ترسیی به‌كارهێنانی مادده‌ى هۆشبه‌ر ئاگادار بكرێنه‌وه و، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت یاسا به‌ركاره‌كان هه‌موار بكرێنه‌وه و، سزای بیانییه‌كان دابنرێت و توندتر بكرێت و كه‌سانی كۆمه‌ڵناس ئه‌و یاسایانه دابڕێژن، چونكه ئه‌وان باشتر ده‌ز