* گاریس بەیڵ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز: ئێمە بۆ تۆپی پێ و بەشداری کردن لە گەورەترین پاڵەوانییەتی ده‌چینه مۆندیال، پێویستە رێز لە یەکتر بگرین، بێگومان لە هەموو شتێک رازی نین، بەڵام داوا لە فیفا دەکەین کار بکات بۆ ئەوەی چارەسەری هەر کێشەیەک بکات كه دێته پێش، هیوادارم شتەکان بەرەو پێشەوەبچێت، ئێمە لەگەڵ هیچ جیا کارییەک نین، پێویستە رێز لە بیر‌و بۆچوونی هەموو کەسێک بگیرێت و رێز لە ئازادییەکان بگرین، ئێمە دەچین بۆ قەتەر بە ئومێدەوە بەشداری لە مۆندیال دەکەین.
* هۆگۆ لۆریس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا: تەنیا خۆشەویستی بۆ مۆندیال دروشمی ئێمەیە، بەر لەوەی هیچ شتێک بکەین، پێویستە پابەندی ئەم یاسایانە بین کە فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دایناوە، لە هەمان کاتدا ئەمە رای تایبەتی من و تەنانەت سەرۆکیشە کە پێوەیستە بە تەواو پابەندی یاسابین، رێز لە کلتوری وڵاتی میواندار بگرین، زۆر بە سادەیی گەشت بکەین، سەرەڕای جیاوازی بیر‌و ڕاکان به‌ڵام پێویستە رێز لە یەکتر بگرین.
* دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی فڕه‌نسا: هه‌ڵبژاردنی 26 یاریزان بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌بوو، راسته هێشتا ده‌متوانی كاتی زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌م، به‌ڵام من چاوه‌ڕێی ئه‌و یارییانه‌م ده‌كرد كه دوای ئاشكراكردنی لیستی یاریزانه‌كان ده‌كرێت، ده‌كرا هه‌ر یاریزانێك له هێڵی به‌رگری و ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌ر هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام له كۆتایی لای من ماركۆس تورام باشترین هه‌ڵبژارده‌بوو.
* دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی فڕه‌نسا: هه‌رگیز ئه‌مه‌ی ئێستامان ئاماده‌كاریی نییه، یاریزانه‌كان تا دوێنێ یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كردووه، دوو رۆژیان ده‌وێت تا به‌ته‌واوه‌تی بۆ یارییكردن ئاماده بن، پاشان گه‌شت ده‌كه‌ین و چه‌ند راهێنانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و یه‌كه‌مین یاریی له مۆندیال ده‌كه‌ین، ئه‌مه دۆخی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانه هه‌ر بۆیه وه‌كو ئه‌وه وایه یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان بكه‌ن.
* دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی فڕه‌نسا: به‌ڵێ باش ده‌زانم له چه‌ند وه‌شانی رابردوو پاڵه‌وانه‌كانی مۆندیال له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان ده‌یانه‌وێت له پاڵه‌وان ببه‌نه‌وه، ئێستاش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان ئامانجیانه له فڕه‌نسا ببه‌نه‌وه، به‌لای من یاریی یه‌كه‌م زۆر گرینگه زۆر شتت بۆ روون ده‌بێته‌وه، ههڵهنهكردن له‌و یارییه زۆر گرینگه، خۆپاراستن له رووداوی گه‌وره زۆر گرینگه هیوادارم له‌رووی توانای جه‌سته‌ییشه‌وه یاریزانه‌كانم به‌ته‌واوه‌تی ئاماده ببن.
* جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا: تۆپی پێ زیاترە لە وەرزشێك، پەیامێک هەیە کە دەبێت ئاراستەی ملیارەها بینەر بکرێت، تۆپی پێ داوای کۆتاهێنان بە شەڕ و ململانێکان و ئاگربەست و گفتوگۆ دەکات، وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو ئاشتی لەسەرانسەری جیهاندا.
* جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا: بەڕێوەچوونی مۆندیال لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووداوێکی ناوازەیە و یەکەمجارە لەم ناوچەیە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی ڕێک دەخرێت، ئێمە ستایشی قەتەر دەکەین کە بەباشی خۆی بۆ میواندارییەکە ئامادە کردووە.
* جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا: دەبێ بزانین تۆپی پێ کارییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی هەیە و پەیوەندی بە یەکخستنی جیهانەوە هەیە، داوای لێبوردەیی و جیاکاری نەکرد دەکات و وەبەرهێنانێکە لە منداڵەکانمان بۆ داهاتوو، مۆندیال بۆنەیەکە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک، ئێستا کە جیهان کە بەدۆخێکی سەخت تێپەڕ دەبێت پێویستە چێژ لەم پاڵەوانیەتیە ببینێت، پێشبینی دەکەین زیاتر لە سێ ملیۆن هاندەر ئامادەی یارییەکان بن و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهانیش لە رێگەی شاشەوە سەیری یارییەکان بکەن.