ئه‌ژی ئه‌مین له چله‌ی ماته‌مینی عه‌قید هاوكار جاف، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، نه‌فره‌ت له خیانه‌ت و ده‌موچاوی بێزراوی خیانه‌تكاران ده‌كه‌ن، رێی عه‌قید هاوكار جاف به‌رناده‌ن.
ئه‌ژی ئه‌مین كه به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو و رای گه‌یاند، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خیانه‌تكارانه شه‌هید كراوه، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و به‌رپرسیاریه‌تیی ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌موومان.
ئه‌ژی ئه‌مین باسی له‌وه كرد، ئێسته چه‌ندان ئه‌فسه‌ری ئاسایش و كارمه‌ند له‌لایه‌ن تاقمێكی یاخیبوو له حكوومه‌ت گیراون و سزا ده‌درێن، بۆیه ئێمه پشتگیریی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و یاساكان ده‌كه‌ین، وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه كه بیانه‌وێ له پێناو ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت، ئاسایشی كوردستان تێكبده‌ن.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه نه‌فره‌ت له خیانه‌ت و ده‌موچاوی بێزراوی خیانه‌تكاران ده‌كه‌ن، رێی عه‌قید هاوكار جاف به‌رناده‌ن.
ئه‌مڕۆ 40 رۆژ به‌سه‌ر تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له‌لایه‌ن گرووپێكی دژه‌تیرۆره‌وه له‌ناو هه‌ولێر تیرۆر كرا، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ورده‌كاریی تیرۆركردنه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه.