ئاستی دابارین لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت
بەشی پێشبینی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ چوار شەممە 16 – 11- 2022
كەش/هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆڵێكی باران بارین (كاتی دابارین لەسەر ناوچەكەمان) لە دوای نیوەرۆ دەست پێ دەكات بەگشتی , سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەكانی تر لەكاتەكانی ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە كۆتای بە كاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.
پارێزگای هەولێر: ئاسمان هەور دەبێت , سەرەتا لەكاتەكانی نیوەرۆلەسەر بەشێك لەناوچە شاخاویەكان نمە باران دەست پێ دەكات پاشان لەناوچە جیا جیاكاندا باران دەبارێت .
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەست پێكردنی باران لەكاتەكانی نیوەرۆ لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاویەكان لەدوای نیوەرۆ كاریگەری باران بارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەكان , لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێك لەناوچەكانی باكووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێ كات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
پارێزگای دهۆك: ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لە دوای نیوەرۆ لەسەر ناوچە شاخاویەكان دەست پێ دەكات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاكان دەبێت , ئاستی دابارین لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .
پارێزگای كەركوك: ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دەست پێ كردنی نمە باران لەناوچە جیا جیاكاندا لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15- 25) كم/ك.
ئاراستەی با/ باكووری رۆژهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 17 – 11 – 2022
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لەكاتەكانی بەیانی زوودا رێژەكەی زیاتر دەبێت , لە تەواوی ناوچەكەمان باران بارین دەبێت وە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت . زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیكراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت , بەفر بارین لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنووریەكان دەبێت لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2 تا 3 ) پلە لەتۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15- 25) كم/ك.
ئاراستەی با/ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 16 – 11 – 2022
previous post
next post