هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاشكرا كرا
هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاشكرا كرا، كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش بۆ گه‌شتیاران جه‌ختی كرده‌وه كه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له هۆڵێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وته‌وه، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌میش له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كاركردنی كرێكارێكی له‌حیم بووه له‌سه‌ر سه‌قفی كافتریایه‌كی هۆڵی ده‌رچوون له فڕۆكه‌خانه‌كه.
ڕاشیانگه‌یاند: به‌هۆی پڕووشكی ئاگری له‌حیمه‌وه ئاگر له كافتریاكه كه‌وتۆته‌وه و دواتریش ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بڵاوبۆته‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، تیمی به‌رگریی شارستانی شاری به‌غدا گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه 3 كرێكاری فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
لای خۆشییه‌وه كارگێریی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له ئاگادارییه‌كدا بۆ گه‌شتیاران جه‌ختی كرده‌وه كه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه نابێت و گه‌شته‌كان به‌شێوه‌ی ئاسایی و له هه‌مان كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاگره‌كه ئێستا كۆنتڕۆڵكراوه و هیچ زیانێكی گیانیش نه‌كه‌وتۆته‌وه.