ئاگر لە فرۆکەخانەی بە‌غدا دەکەوێتەوە

ئاگر لە یەکێک لە هۆڵەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەوە و بەو هۆیەوە چەند هۆڵێکی فرۆکەخانەکە چۆلکراون.

سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، ئاگر لە هۆڵی پێشوازی گەشتیاران کەوتووەتەوە و ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵێ کۆنترۆڵکردنی دەدەن.

سەرچاوەکە دووپاتیشیکردەوە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.

هاوکات بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاندووە، سێ کرێکار بە هۆی دووکەڵی چرەوە تووشی هەناسەتەنگی بوونە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر