سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان كتێبێكی گرنگ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئاوێر كتێبی ده‌روازه‌كانی مرۆڤناسی: سه‌رچاوه‌كانی تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كـتێبه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌ زانكۆی كامبریدج ده‌خوێنرێت.

له‌م كتێبه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ به‌وردی دراوه‌ته‌وه‌ مرۆڤناسیی چییه‌ و بۆچی پێویسته‌ له مرۆڤ بكۆڵینه‌وه‌‌ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی؟ ئایا تێگه‌یشتن له‌ به‌ها و پێوه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كانی مرۆڤ كارێكی ئه‌وه‌نده‌ ساده‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌و لێهاتووییه‌ی هه‌بێت؟ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤناسی وه‌ك زانستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت؟

ڕاستییه‌كه‌ی ده‌كرێ بڵێین مرۆڤناسیی له‌و زانستانه‌یه‌ كه‌ له‌ باره‌ نائه‌كادیمییه‌كه‌یه‌وه‌ پاشخانێكی دوورودرێژ و قووڵی هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ جێی سه‌ره‌نجی پسپۆڕان و خه‌ڵكی خوێنده‌وار و ڕووناكبیران بووه‌، وێڕای ئه‌وه‌ش، خودی مرۆڤیش به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ به‌دوای په‌یداكردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی خۆی و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بێت، جا چ له‌ ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بێت یان له‌ ڕووی كولتوورییه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م بایه‌خپێدانه‌ بۆ ناسینی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ له‌ ڕووی كولتووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌م له‌ خۆرئاوا و هه‌م له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیش جیاواز بووه‌، له‌ دنیای ڕۆژهه‌ڵات هه‌وڵدان بۆ ناسینی مرۆڤ پتر له‌ ڕووی تێگه‌یشتن له‌ نۆرم و به‌ها ئایینی و ئه‌و ڕێوره‌سمانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ئایینه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، چونكه‌ ئایین و سیسته‌می ئایینی به‌شێكی زۆر له‌ پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتنشین داگیر ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ دنیای خۆرئاوا هه‌وڵه‌ مرۆڤناسییه‌كان پتر بۆ تێگه‌یشتن له‌ مرۆڤ بووه‌ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كاریگه‌رییان له‌ دروستكردنی كه‌سایه‌تیی و بوونی كولتوورییان هه‌یه‌، هه‌ر له‌ شێوازی پۆشین و خواردن و خواردنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ خێڵه‌كی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ پرسی ڕێوره‌سمه‌ ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. 

ئه‌م كتێبه‌ له‌ پێنج به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت و هه‌ر به‌شێكیش كۆمه‌ڵێ پرس و بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی باسكردووه‌ن كه‌ خوێنه‌ر و قوتابیان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ سوود له‌و هه‌موو وته‌ و شیكردنه‌وه‌ ئه‌نترۆپۆلۆژییانه‌ وه‌ربگرن كه‌ هه‌ردوو نووسه‌ر هێناویانه‌ته‌وه‌. له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا، به‌ وردی باسی ماناكانی مرۆڤناسی كراوه‌، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوو و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ش زه‌قكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤ و گرنگی كولتوور و ورده‌كولتوور له‌ كۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌كان هه‌یه‌. نووسه‌ران ویستی خۆیان له‌م به‌شه‌ به‌ ڕوونی بۆ خوێنه‌ران باسكردووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پاشخانی مرۆڤناسی خوێنه‌ران به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی درووست به‌رن و كاریگه‌ریی ئه‌و لقه‌ زانستییه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی لقه‌ زانستییه‌كانی تر شی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ به‌شی دووه‌مدا چۆنایه‌تیی دروستبوونی مرۆڤناسی باسكراوه‌ به‌تایبه‌ت وه‌ك فیڵد و كایه‌یه‌كی زانستیی، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌نترۆپۆلۆژییانه‌ یان بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ مرۆڤ به‌ درێژایی مێژوویی مرۆڤایه‌تیی بوونی هه‌بووه‌، هه‌ر له‌ هیرۆدۆته‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ هۆبز و ڕۆسۆ.

مرۆڤناسی له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ وه‌ك كایه‌یه‌كی زانكۆیی و ئه‌كادیمی زه‌ق بۆوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ تا كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ش هێشتا پێگه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌ی ڕوون و ڕه‌وان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت دواتر و له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ وه‌ك كایه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بوار و ناواخن و میتۆدۆلۆژیایه‌كی ڕوونی هه‌بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌ لقه‌ زانستییه‌كی لێ بۆوه‌ و پانتایی ئیشكردن و تاوتوێكردنی به‌رفراوان بوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مرۆڤناسیی گشتیی نه‌یتوانی بپه‌رژێته‌ سه‌ر هه‌موویان، چونكه‌ نووسه‌ران له‌ به‌شی سێیه‌م هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌و میتۆدۆلۆژیایانه‌ی مرۆڤناسی له‌ توێژینه‌وه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌رگیردرێت شی بكه‌نه‌وه‌، وێڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ توێژه‌ری ئه‌نترۆپۆلۆژی پێویسته‌ هه‌یبێت. هه‌روه‌ها دواتر و له‌ به‌شی چواره‌مدا هه‌ردوو نووسه‌ر گرنگتریین ئه‌و باس و لقه‌ زانستییانه‌ی كه‌ له‌ مرۆڤناسی بونه‌ته‌وه‌ باس بكه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ وردی باسی مرۆڤناسییی ئایین و كاریگه‌رییه‌كانی ئایین له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كان و كولتووری هه‌مه‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگاكان، بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ وردی باسی مرۆڤناسیی ئابووریی و ڕه‌فتاری ئابوورییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و جڤاته‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كراوه‌ و پرسی خزمایه‌تی و خێزان و كاریگه

ئه‌و میتۆدۆلۆژیایانه‌ی مرۆڤناسی له‌ توێژینه‌وه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌رگیردرێت شی بكه‌نه‌وه‌، وێڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ توێژه‌ری ئه‌نترۆپۆلۆژی پێویسته‌ هه‌یبێت. هه‌روه‌ها دواتر و له‌ به‌شی چواره‌مدا هه‌ردوو نووسه‌ر گرنگتریین ئه‌و باس و لقه‌ زانستییانه‌ی كه‌ له‌ مرۆڤناسی بونه‌ته‌وه‌ باس بكه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ وردی باسی مرۆڤناسییی ئایین و كاریگه‌رییه‌كانی ئایین له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كان و كولتووری هه‌مه‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگاكان، بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ وردی باسی مرۆڤناسیی ئابووریی و ڕه‌فتاری ئابوورییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و جڤاته‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان كراوه‌ و پرسی خزمایه‌تی و خێزان و كاریگه‌ریی جیهانگه‌رایی و فره‌كولتووریی له‌سه‌ر گۆڕینی بۆچوون و ڕه‌فتاری تاكه‌كان له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییان تاوتوێكراوه‌. هه‌روه‌ها مرۆڤناسیی سیاسیی كه‌ لقه‌ زانستییه‌كی ده‌گمه‌نه‌ و به‌ كه‌می بایه‌خی پێدراوه‌، نووسه‌ران هه‌وڵیانداوه‌ به‌ وردی پرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی و به‌رێوه‌بردنی خێڵ و كۆمه‌ڵگه‌ و جڤاته‌كان باس بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ كۆمه‌ڵگه‌ مۆدێرن و ئاڵۆزه‌كان. 

شایه‌نی باسه‌، دوا به‌شی ئه‌م كتێبه‌ ته‌رخانه‌ بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت دۆخی مرۆڤناسی له‌ جیهانێكی گۆڕدراودا، چونكه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئه‌م واقیعه‌ زیاتر ڕوونتر ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤناسه‌كان ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانمان له‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ تووشی وه‌رچه‌رخانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بنه‌وه‌، و ناسینی ژینگه‌ی ژیانی مرۆیی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی نیوه‌ی دووه‌م و كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بریتییه‌ له‌ دواكه‌وتووی كۆلۆنیاڵیزم و ئاكامه‌كانی فراوانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی و ئابوورییی سه‌رده‌می كۆلۆنیاڵیزم.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرسی كۆلۆنیاڵیزم به‌ ئاشكرا و تاڕاده‌‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی كۆتاییدا، یه‌كێك له‌ گرنگترین سه‌رقاڵبوونه‌ زه‌ینییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ پیشه‌سازییه‌كان، ئاستی ژیان و كواڵیتی ژیانی نه‌ته‌وه‌ هه‌ژاره‌كان بووه‌ كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی وڵاتانی ناپیشه‌سازی پێكده‌هێنن. پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ چۆن ده‌كرێ پرسه‌كانی هه‌ژاری چاره‌سه‌ر بكرێ و بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتانی هه‌ژار پێویسته‌ چ به‌رنامه‌یه‌ك بیگرێته‌ به‌ر.

ئه‌م كتێبه‌ ساده‌ و ده‌روازه‌ییه‌ كه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی چوونه‌ به‌ره‌و دنیای سه‌ره‌نجڕاكێش و ورد و به‌رفراوانه‌كه‌ی مرۆڤناسی كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی توێژه‌ران و مرۆڤناسه‌ گه‌وره‌كانی به‌شی ئه‌نترۆپۆلۆژیا له‌ زانكۆی كامبردیجه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیی و ئاماده‌كراوه‌. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی نووسه‌ران له‌ نووسینی ئه‌م كتێبه‌، به‌رچاوڕوونكردنه‌وه‌ی خوێنه‌ران و خوێندكاران و هۆگرانی ئه‌م بواره‌ زانستییه‌، به‌تایبه‌ت خستنه‌ڕووی بابه‌ت، باس و ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌نترۆلۆژییه‌كانه‌ به‌ زمانێكی ساده‌ و ڕه‌وان. سیمۆن كۆڵمه‌ن و هێڵن واتسۆن كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌م كتێبه‌یان نووسیوه‌ هه‌ردووكیان ئه‌زموونێكی زۆری مه‌یدانیی و نووسینگه‌یی و وانه‌وتنه‌وه‌یان له‌ بواری ئه‌نترۆلۆژیا هه‌یه‌ و به‌وردی ئاگاداریی دژواریی و زه‌حمه‌تیی و پێچ و په‌ناكانی ئه‌م لقه‌ زانستییه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌وردی كۆمه‌ڵێ نموونه‌ و ئه‌زموونی كه‌سیی مرۆڤناسه‌ گه‌وره‌كان بخه‌نه‌ڕوو. هیوادارم به‌ وه‌ڕگێڕانی ئه‌م كتێبه‌ توانیبێتم ئه‌و بۆشاییه‌ قووڵ و مه‌عریفیی و ئه‌كادیمییه‌ی له‌ كتێبخانه‌ی كوردی هه‌یه‌ پڕ بكه‌مه‌وه‌ و نووسه‌ران و خوێنه‌ران و خوێندكاران و هۆگرانی مرۆڤناسی به‌ میتۆدێكی زانستییانه‌ی وردتر و تازه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ باس و بابه‌ته‌ ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌كان بكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كتێبه‌ لایه‌ن دانا شوانی وه‌رگێڕدراوه‌ و له‌ دووتوێی 220 لاپه‌ره‌.